google plase google plase google plase google plase google plase
ڕێنمایی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ درێژەدان بە خوێندن

zanist Institute
فێرخوازت بەڕێز دەبێت ئەوە بزانێت خوێندن لەم پەیمانگەیە پێنج ساڵەو دەرچووان لە کۆتاییدا دەبنە هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم ی باوەڕپێکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان .
بۆ ناو تۆمارکردن ساڵانە پەیمانگە بەرواری ( 1 / 7 ) وە دەرگای پەیمانگە ئاواڵا دەکات بەڕووی فێرخوازاندا و ئارەزوومەندانی خوێندن دەتوانن فۆڕمی تایبەت بە خۆ تۆمارکردن وەربگرن ، پەیمانگەی زانست ی ناحکومی دەرچووانی قۆناغی ٩ ی بنەڕەتی بۆ سەرەوە ناونووس دەکات بۆ خوێندن لە ئاکادیمیاکەیدا و کە بێ مەرجی تەمەن و نمرە لە ئێستادا ئەو دەرفەتە ڕەخسێنراوە بۆ هەر کەسێك کە بیەوێت درێژە بە خویندن بدات لە یەکێك لەم بەشانە دا : -

1- بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر ( کە لە کۆتا دووساڵی خوێندندا بەشەکە تایبەتمەند دەکرێت بەیەکیك لە لقەکانی زانستی کۆمپیوتەر ) وەك :
  • بەشی Networking
  • بەشی Programming
  • بەشی Web Development
2- بەشی کارگێڕی و ژمێریاری ( هەرپێنج ساڵەکە خوێندکار لەهەمان بواردا دەخوێنێت و دەبێتە کەسێکی تەواو ئامادەکراو بۆ بازاڕی کار )
3- بەشی گاز و پترۆڵ هاوشێوەی کارگێڕی و ژمێریاری هەر پێنچ ساڵەکە لەهەمان بواردا فێرخواز زانست و زانیاری تایبەت بە نەوت فێر دەکرێت .

مەرجەکانی وەرگرتن :