
- 150px-Phoenix_bios.jpg (7.7 ک ب) 86 جار بینراوە
ماده‌ربۆرده‌کان هه‌ندێك چیپی تایبه‌تیان هه‌یه که له ناویان سۆفت وێڕی تایبه‌تی دانراون که BIOS یان ROM BIOS ناوده‌بردرێن. ئه‌و چیپه Rom هه‌ندێک به‌رنامه بۆ هه‌ستان و هه‌لسورانی تێدایه که له کاتی هه‌لگیرسانی سیسته‌م ده‌بنه هۆکاری به‌ستنه‌وه‌ی سۆفت وێر به هاردوێری سه‌ره‌کی سیسته‌م.زۆرتر به ناوی CMOS RAM بیری نه‌سراوه NVRAM(Non-Volatile) ناسراون، چونکه به یه‌ک ملینیۆم ئه‌مپر چاڵاک ده‌بێت و تا ئه‌و کاته‌ی که پاتری لیتیۆم ووزه‌ی هه‌بێت داتا‌کان ده‌خوێنێته‌وه.
BIOS کۆکراوه‌ی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کن که له یه‌ک یا چه‌ند چیپ پاشه‌که‌وت کراون که له کاتی هه‌لگیرسانی سیسته‌م ئه‌و به‌رنامانه پێش هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک هه‌روه‌ها سیسته‌می سه‌ره‌کی ،چالاک ده‌بن.
بایۆس له زۆربه‌ی سیسته‌مه‌کانی PC له چوار به‌ش پێک هاتووه .
1. POST (Power On Self Test) : ئه‌و به‌شه پڕۆسێسه‌ر ،ڕام، چیپسهکان،کارتی گرافیکی،دیسک،ته‌خته کلیل،و هتد... تاقی ده‌کاته‌وه.
2. Blos Setup : به‌رنامه‌یه‌که که له ماوه‌ی هه‌لگیرسانی به‌رنامه‌ی POST به داگرتنی کلیلی تایبه‌تی له‌سه‌ر ته‌خته کلیل چاڵاک ده‌بێت و ڕێگه ده‌دات ماده‌ر بۆرد ده‌ستکاری بکرێت وه‌کوو کات ژمێر و بهروار و پهسوۆرد و هتد... ، له سیسته‌مه‌کانی 286 و 386 به‌رنامه‌ی Setup له Rom ئه‌وان دا نیه و پێویسته سیسته‌م به ڕێگه‌ی دیسکی تایبه‌تی Setup ئه‌نجام بدرێت.
3. Boot Starup: سیسته‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی سیسته‌می POST به‌کار ده‌خات .
4. BIOS : کۆکراوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تین بۆ ده‌سپێگه‌یشتنی هاردوێر و سۆفت وێر به یه‌کتری.
له ڕاستی دا BIOS سۆفت وێرێکه که له هاردوێر ده‌به‌سترێته‌وه. به‌شێک له بایۆس له ناو چیپی ROM و به‌شی تر له ناو چیپی کارته‌کان جوراوجۆر دانه که ناوی Fire Ware له سه‌ره.

- 200px-AwardBIOS_CMOS_Setup_Utility.png (24.11 ک ب) 86 جار بینراوە
بایۆس سۆفت وێرێکه که له ناوی دا هه‌لسورانی جۆراوجۆری تێدایه که په‌یوه‌ندی نێوان هاردوێر و سیسته‌می سه‌ره‌کی پێک دێنی واته بایۆس سۆفت وێرێکه که له سه‌ر دیسک داناگرترێ به‌لکوو به‌شێک له‌وان له ناو چیپه‌کانی سه‌ر ماده‌ر بۆرد یان له‌سه‌ر کارته‌کانی جۆراوجۆر دامه‌زراون.
بایۆس له سیسته‌م له سێ به‌ش پێک هاتووه :
1. ROM BIOS که له‌سه‌ر ماده‌ر بۆرد دانراوه.
2. بایۆسی دامه‌زراو له‌سه‌ر کارته‌کانی جۆراوجۆر وه‌کوو( کارتی گرافیکی و هتد...).
3. داگرتراو له‌سه‌ر دیسک
چونکه بایۆسی ماده‌ربۆرد پێکهاته‌کانی پێویست بۆ هه‌لسورانی سۆفت وێره‌کانی په‌یوه‌ست فه‌راهه‌م ده‌کات. زۆربه‌ی به شێوه‌ی هاردوێری که له ناویان چیپی ROMی تێدایه بوونی هه‌یه.
سالانی پێشوو ئه‌و کاته‌ی سیسته‌می سه‌ره‌کی DOS له‌سه‌ر سیسته‌م به‌کار ده‌هێندران به ته‌نیایی به‌س بوو و ههلسورانهکانی (Driver) پێویست نه‌بوو.
بایۆسی ماده‌ر بۆرد به شێوه‌ی ئاسایی له‌و هه‌لسوراوانه پێکهاتووه که بۆ سیسته‌می سه‌ره‌کی وه‌کوو بناغه‌یه ،وه‌ک ئه‌مانه (ته‌خته کلیل ، فلۆپی درایو،هاردیسک ، پۆرته‌کانی سریال هاوته‌ریب .
BIOS و CMOS
به زۆری BIOS له‌گه‌ل CMOS RAM به هه‌ڵه وه‌رده‌گرن و له‌و سه‌رچاوه‌یه وه‌رده‌گیرێ که به‌رنامه‌ی Setup بۆ ڕێکخستنی هه‌یکه‌لی بایۆس و پاشه‌که‌وتی ئه‌و له CMOS RAM سوود وه‌رده‌گیرێ.
له ڕاستی دا BIOS و CMOS RAM دوو شتی جیاواز له یه‌کترن . بایۆسی ماده‌ر بۆرد له ناو یه‌ک چیپ ROM به شێوه‌ی جێگیر پاشه‌که‌وت ده‌کرێن.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ماده‌ر بۆرد چیپهک هه‌یه به ناوی RTC/NVRAM که کاتی سیسته‌م چاودێری ده‌کات و بیرێکی جێگیره که یه‌که‌مین جار له چیپی 146818MC به‌رهه‌می کۆمپانیای مۆترۆلا سوودی لێوه‌رگیراوه و بۆشایی ئه‌و 64 بایت که 10 بایتی ئه‌و تایبه‌ت بوو به په‌یوه‌ندیه‌کانی کاتژمێر و هتد...
ئه‌گه‌ر چی ئه‌و چیپه ناچالاک ناوی ده‌بردرێ به‌ڵام به بچرانی ووزه ،کاتژمێر و به‌رواری رێکخراو له ناو داتا‌کان له ناو RAM ده‌سرێته‌وه.
له ڕاستی دا ناچاڵاک ناوی ده‌بردرێ چونکه به سوود وه‌رگرتن له ته‌کنیکی metal-oxid CMOS (Complementarry Semicondector) به‌رهه‌م هاتووه.ده‌رئه‌نجام به ووزه‌یه‌کی زۆر که‌م که به ڕێگه‌ی پاتری سیسته‌م به کارایی ده‌مێنێته‌وه که زۆربه‌ی خه‌لک ئه‌و چیپه به ناوی CMOS RAM ده‌ناسن.
ئه‌و کاته‌ی که ده‌چنه ناو Bios Setup و پارامێتره‌کانی خۆتان رێک ده‌خه‌ن و پاشه‌که‌وت ده‌که‌ن ئه‌و ڕێکخستنه له به‌شی چیپی RTC/NVRAM پاشه‌که‌وت ده‌بێت که هه‌روه‌ها به ناوی CMOS RAM ده‌خوێندرێته‌وه.هه‌رکاتی که سیسته‌می خۆتان ههلدهگیرسێنن پارامێتره‌کانی له‌سه‌ر CMOSRAM ده‌خوێندرێته‌وه و دیار ده‌کات که سیسته‌م چۆن دابرێژرێت.