google plase google plase google plase google plase google plase

دەربارەی بەشی کارگێڕی و ژمێریاری
بەشی کارگێڕی و ژمێریاری
zanist Institute


ئەم بەشە یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی پەیمانگەی زانست لە ئێستادا و گرنگیەکی تایبەتی پێدراوە لە لایەن بەشی زانستی پەیمانگەی زانستی ناحکومیەوە بەوەی کە ستافێکی شارەزاو خاوەن بڕوانامەی بەرز پرۆگرامی پێنچ ساڵەی خوێندنی بۆ دارێژراوە بە شێوەیەکی زۆر سەرکەتووانە لە لایەن وەزارەتی پەردوردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پاڵپشتی لێکراوە .
ئەم پرۆگرامی خوێندنەش بە شێوەك داڕێژراوە کە فێرخواز پاش ئەوەی هەموو قۆناغەکان بە سەرکەوتوانە دەبڕێت دەتوانێت لە یەکێك لە بوارەکانی وەک کارگێڕی ، دارایی بانک و ژمێریاری کۆمپانیاکان و کەرتی حکومی و ناحکومیدا کاربکەن و تەواو ئامادە دەکرێن بۆ ئەو بوارانە ئەزمونێکی کرداریان پێ دەدەرێت لە درێژەی خوێندا .
لەم بەشەدا فێرخواز دەرفەتی تەواوی لە بەردەمدا دەبێت تا زۆرترین زانیاری لە بارەی ژمێریاری و کارگێڕیەوە وەربگرێت و پرۆگرامی خوێندنەکە وا ئامادە کراوە کە کەگەڵ ناوەڕۆکی بەشەکەدا بە تەواوی بگونجێت وەک وردبینی و ژمێریاری و زانستی باج و دەرامەت ئەمەو چەندین بابەتی سەردەمیانەی بواری ئابووری لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی ئەمەش وا دەکات فێرخوازان زیاتر چاو کراوەبن و توانایان هەبێت لە سەر پرسە هەنوکەییەکان لێدوانی ئاکادیمیانە بدەن و لە بەردەوامیدابن لەگەڵ گەشەی ئابووری جیهانی .

( پەیمانگەی زانست بۆ کارگێڕی و ژمێریاری ) لە ساڵی ( 2014 بۆ 2015) یەکەم وەجبەی فێرخوازانی وەرگرتوە بەشێوەیەکی فەرمی خوێندن لەهەمان ساڵدا دەستی پێکردوە لە ئێستاشدا ژمارەیەکی بەرچاو لە فێرخوازان لەهەسێ قۆناغەکەدا دەخوێنن و ئەمساڵی خوێندی (2017 بۆ 2018) خوێندکارانی قۆناغی چوارەم دەست دەست دەکەن بە خوێندن .
قۆناغی یەکەم :
  • زانستی ژمێریاری
  • زانستی کارگیڕی
  • زانستی ئابووری
  • بەرنامەی وۆرد
  • زمانی ئینگلیزی
  • زمانی کوردی
  • زمانی عەرەبی
  • ...
قۆناغی دووەم :
  • تایبەتمەندێتی ژمێریاری
  • بنەماکانی کارگێڕی
  • یاسای بازرگانی
  • ئینتەرنێت
  • زمانی ئینگلیزی
  • زمانی کوردی
  • زمانی عەرەبی
  • ...
قۆناغی سێیەم :
  • کارگێڕی کۆمپانیاکان
  • ژمێریاری کۆمپانیاکان
  • دارایی گشتی
  • زمانی ئینگلیزی
  • زمانی کوردی
  • زمانی عەرەبی
  • ...